Similar Songs
Credits
PERFORMING ARTISTS
Marzia Fariqi
Performer
Merziyeh Fareghi
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Burhan Muftî
Composer
Ahmad Hardi
Songwriter
Lyrics
لە یارەوە، لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە یارەوە، لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ میهانیە، لەگەڵ شنەی بەیانیا
پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام
لە ڕازی پڕ میهانیە، لەگەڵ شنەی بەیانیا
پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام
بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی
بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەکانیە، شەڕابی کامەرانیە
گوڵی هیوای ژیانەوە، گوڵی هیوا
کە ئاوی زیندەکانیە، شەڕابی کامەرانیە
گوڵی هیوای ژیانەوە، گوڵی هیوا
چ نامەیێ، چ پەنجەیێ، چ خامەیێ
چ نامەیێ، چ پەنجەیێ، چ خامەیێ
ئەوەندە دڵ دەکاتەوە
خەفەت لەبیرەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە، تەزووی بەتام
ئەوەندە دڵ دەکاتەوە
خەفەت لەبیرەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە، تەزووی بەتام
لە یارەوە، لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە یارەوە، لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ میهانیە، لەگەڵ شنەی بەیانیا
پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام
لە ڕازی پڕ میهانیە، لەگەڵ شنەی بەیانیا
پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام
Lyrics powered by www.musixmatch.com