Lyrics

دیسان عاشقان مەجلیسیان گرت بەعام ناردیان ساقییان بانگ کرد ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد ئامینێم تاقانەی دایێ ڕەببی ساقی شووشەت کون بێ جامی دەستت سەرەوبن بێ بەڵکوو سوودێکت بۆ من بێ ئامینێم تاقانەی دایە ئامینێم ئامینێم ئامینێم زیز مەبە یاری دووروڵات پاییز ڕۆیی زستان داهات بزەت بۆ من بۆتە ئاوات ئامینێم تاقانەی دایێ هاوین خەرمان لەبەر بایێ شەماڵ کەوتووە زریان نایێ هەڵیان بڕیم لە لەیلایێ ئامینێم تاقانەی دایێ ئامینێم ئامینێم ئامینێم لە سابڵاغێ وەدەر کەوتم لە گوڵەزەردان وەسەر کەوتم وە دوای کۆچی لەیلا کەوتم ئامینێم تاقانەی دایێ گوڵ پەیدا بوون لە موکوریان خونچە پشکووت بە بای زریان دەستەی عاشقان بۆی دەگریان ئامینێم تاقانەی دایە ئامینێم ئامینێم ئامینێم
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out