Lyrics

چەند ڕۆژێکە نەمبینیوی هەرچی شاقام و باخچەی شار هەیە هەموو بەبێ تۆ لام وێرانەیە هەموو بەبێ تۆ لام وێرانەیە دڵیش بە جۆرێ بێزارە بێ تۆ هەر کەس ئەپرسێ چۆنە حاڵەکەت ئەڵێم نابینی دڵ دێوانەیە ئەڵێم نابینی دڵ دێوانەیە تۆ خۆت ئەزانی چەند هەست ناسکم بەرامبەر سۆزی ئەو دوو چاوانەت بەڵام تێناگەم بۆ بینینێکت هەتاکو ئێستاش بۆ من تاوانە؟ لە ژێر بارانی ئەم ئێوارەیە دڵم تەڕ تەڕە لەم هەورە شێتە هەتاکو ئێستاش ژوورە تەنیاکەم هەر تامەزرۆیە و هەر چاوەڕێتە
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out