Lyrics

غەریب و دەردەدارم دوور لە دایە و لە یارم سەیرە زمان و زارم تێناگەن دوورە شارم غەریب و دەردەدارم دوور لە دایە و لە یارم سەیرە زمان و زارم تێناگەن دوورە شارم غەریبم، غەریبم غەریبم، لێرە تەنیام دوور لە دایە و حەبیبم کەسێک نیە بێتە فریام غەریبم، غەریبم غەریبم گەلیک گریام دوور لە دایە و حەبیبم کەسێک نیە بێتە فریام دوورم لە کچە هەولێری هەر نامەکیش نانێری دەبی لەبیری چووبم یان لە ترسا ناوێری دوورم لە کچە هەولێری هەر نامەکیش نانێری دەبی لەبیری چووبم یان لە ترسا ناوێری غەریبم، غەریبم غەریبم، بیرم کردی وشەی سۆز و دڵداری چەند شیرینە بە کوردی غەریبم، غەریبم غەریبم بیرم کردی وشەی دایە گیان هاوار چەند شیرینە بە کوردی چەند دوورم لە قەراتێ دوورە دەنگم نایگاتێ بریا لەوێ بام ساتێ هەندێ سەبوریم دادێ چەند دوورم لە قەراتێ دوورە دەنگم نایگاتێ بریا لەوێ بام ساتێ هەندێ سەبوریم دادێ غەریبم، غەریبم غەریبم بە تەنیمام دوور لە دایە و یارو شار غەریبی وە تەنێمە غەریبم، غەریبم غەریبم بە تەنیمام دوور لە دایە و یارو شار غەریبی وە تەنێمە
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out