Similar Songs
Credits
PERFORMING ARTISTS
Zakaria Abdulla
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Zakaria Abdulla
Songwriter
Şallaw
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Zakaria Music Production
Producer
Lyrics
بۆ پەشیمانی، تۆ لە دڵداری؟
ئەبێ بیچێژی، ئێش و ئازاریی
بۆ پەشیمانی، تۆ لە دڵداری؟
ئەبێ بیچێژی، ئێش و ئازاریی
کە تۆ دڵت دا و دڵێکت ئەستاند
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سووتاند
ئێستاش لەپای چی لە خوا ناترسی؟
بەزەییت نایێت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمانبە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریانبە
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمانبە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریانبە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی ئیشقی جارانبە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی ئیشقی جارانبە
باوەشی ئیشقی من کراوەیە
بۆ ڕۆژەکانی یەکتر پەرستی
بەهار بەبێ گوڵ، ڕەنگی نانوێنێ
ژیان پایزە بێ خۆشەویستی
کە تۆ دڵت دا و دڵێکت ئەستاند
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سووتاند
ئێستاش لەپای چی لە خوا ناترسی؟
بەزەییت نایێت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمانبە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریانبە
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمانبە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریانبە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی ئیشقی جارانبە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی ئیشقی جارانبە
Writer(s): Zakaria
Lyrics powered by www.musixmatch.com